ڕوانگە - بەمەبەستی زیاتر پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکە
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لەڕێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە سەرجەم دوکاندار و فرۆشیارەکانی ناوشاری کەلار ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت زبڵ و خاشاکی دوکانەکانیان لە نایلۆن دا هەڵبگرن.
️ سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕایگەیاندووە:" هەر دوکاندارێک زبڵ و خاشاکەکەی نەکاتە نایلۆن سزا دەدرێت".
لە نوسراوەکەدا هاتووە:" سەرجەم دوکاندارەکان ئاگادار دەکەینەوە بەوەی دەبێت زبڵ و خاشاکی دوکانەکەیان بکەنە ناو نایلۆن و لەبەردەم دوکانەکەیاندا دایبنێن یان بیکەنە ناو سەتڵی تایبەت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە".