ڕوانگە - دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٨ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد:" هەوڵەکانیان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە

و رۆژانە هەنگاوی گەورە دەنرێن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن و هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە لە هەموو بوارەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی لە هەوڵدایە.

وەزیری پێشمەرگە وتیشی:"هەموو کات هەوڵەکانمان لەپێناو سەرخستنی چاکسازی بووە لە وەزارەت، بە ویست و ئیرادەیەکی بەهێزی کوردستانییەوە، وەک تیمێکی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە کارمان کردووە، هەر ئەوەش رێگە دروست و نیشتمانییەکەیە".