ڕوانگە - لەبارەی چارەسەکردنی لیستی مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە داوا دەکرێت بەزوووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠٢٥/٤/٢٨ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بەمەبەستی چارەسەركردنی كەموكورتییەكانی لیستی مووچە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی سەردانیان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە ئەوەشی خستۆتەڕوو:" ئەوە بۆ ئەو كەسانەیە كە سەردانیان نەكردوون لە ماوەكانی پێشوو، تاوەكو كەموكورتییەكانیان چارەسەر بكەن، بۆیە هەركەس سەردانمان نەكات موچەكەی رادەگیرێت دواجار خۆی بەرپرسیارە."

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە:"
وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت
ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بێنن:
-كۆپییەكی كارتی نیشتمانی و كۆپیەكی هەویەی شەهیدان لەسەر یەك وەرەقە
-ناوی سیانی دایكی شەهید
- ناوی چواری وارس
-ناوی چواری شەهید