ڕوانگە - هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر چەکدارانی حوسیەکان بەردەوامی هەیە و لەوچوارچێوەیەشدا پێنج هێرشی ئاسمانی کردەسەر ناوچەی نەهیم لەڕۆژهەڵاتی سەنعا کە شوێنی هەڵدانی موشەک‌و شوێنە سەربازییەکانی چەکدارە حوسیەکان بوە.

هەروەها هەڵمەتێکی ئەمریکا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شوێنەکانی حوسییەکان لەپارێزگای زومار ده‌ستیپێکرد.

میدیای حوسی بڵاوی کردۆتەوە، "تەقینەوەیەکی توند سەنعای یەمەنی هەژاند، هەروەها لەگەڵ سێ هەڵمەتی توندی دیکەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لەباشور ئه‌نجامدرا".

لەلایەکی دیکەوە چوار هێرشی ئاسمانی دیکەی ئەمریکا سەربازگەی "براش نوقوم"ى لەسەنعا كرده‌ ئامانج‌و هاوكات سێ هێرشی ئاسمانی دیکەی ئەمریکا کۆگاکانی چەکی حوسییەکانی لەحەرف سوفیان لەعەمران كرده‌ ئامانج.

هێرشە ئاسمانیییەکانی ئەمریکا لە 15ی ئادارەوە ڕۆژانە بەردەوامە بۆ سەر حوسییەکان لەیەمەن.