ڕوانگە - لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتۆچۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین چەندین هێمای هاتووچۆی نوێ دادەنێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە؛"
مەبەست لەم هەڵمەت ئاسانکاریکردنە بۆ شۆفێران و هاتووچۆکردنیان".
ڕونیشیکردۆتەوە؛"بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی بەشی ئەندازەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لەسەر ریگای ( کەلار -خانەقین) هەستاون بە دانانی هێما و دانانی خێرایگر".