ڕوانگە - لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن  لە کەمکردنەوەی  ڕووداوەکانی هاتۆچۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین چەندین هێمای هاتووچۆی نوێ دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە؛"
مەبەست لەم هەڵمەت ئاسانکاریکردنە بۆ شۆفێران و هاتووچۆکردنیان".

ڕونیشیکردۆتەوە؛"بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی بەشی ئەندازەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان  لەسەر ریگای ( کەلار -خانەقین) هەستاون بە دانانی هێما و دانانی خێرایگر".