ڕوانگە - سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە 1ی ئایار لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پشووی فەرمی دەبێت

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:" ڕۆژی پێنجشەممە، 1ی ئایاری 2025، بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت.

جەژنی کرێکاران لە ١ی ئایاری هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی کرێکاران دانراوە و لە زۆر وڵاتی جیهان بە فەرمی بەڕێوەدەچێت. 

هۆکاری سەرەکی دیاریکردنی ئەم ڕۆژە وەک جەژنی کرێکاران پەیوەستە بە ڕووداوەکانی شیکاگۆ لە ساڵی ١٨٨٦، کە کرێکارانی وڵاتانی جیهان خۆپیشاندانیان کرد بۆ دەستکەوتنی ڕۆژانی کارکردنی ٨ کاتژمێر و مافەکانی کرێکاران. لەوێدا چەندین خۆپیشاندەر کوژران و زیانی گیانییان بەرکەوت. 

لە ١٨٨٩دا، ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستی یەکەمی ئایاری وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی کرێکاران ڕاگەیاند، بۆ بیرەوەری ئەو ڕووداوانە و پاڵنەرێک بۆ بەرگری لە مافەکانی کرێکاران لە سەرانسەری جیهان. 

ئامانج لەم جەژنەش ئەوەیە:
- بەرگری لە مافی کرێکاران. 
- یادی شەهیدانی ڕاپەڕینی کرێکاران. 
- پێشخستنی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. 

ئەم ڕۆژە لە زۆر وڵات بە پشووی فەرمی دادەنرێت، و بۆ کرێکاران و یەکێتییە کرێکارییەکان ڕۆژێکی گرنگە بۆ نیشاندانی داو و دڵنیاکردنەوە لە مافەکانیان.