ڕوانگە - وابڕیارە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق دا لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن و دواتر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکدا یەکدەگرنەوە

سەرچاوەیەیەک لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەی خستۆتەڕوو:"هەنگاوەکانی بەشدارییکردن لەهەڵبژاردنی داهاتوو لەناو ماڵی شیعە هێشتا بەردەوامن بۆ دیاریکردنی ئەو لیستانەی کە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا ڕکابەریی دەکەن".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:"فرەلیستی شیعەکان بۆ زانینی ڕادەی قورسایی لایەنەکانە لەهەڵبژاردنی داهاتوو، وتویشیەتی، "پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکان هێشتا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت‌و بەگوێرەی گۆڕانی بەرژەوەندییەکان گۆڕانکارییان بەسەردادێت".