ڕوانگە - بەهۆی هەڵکردنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە لە میسر و وڵاتانی شام،، چاوەڕێ دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین لە عێراق بەردەوام بێت و دەستەی کەشناسیی عێراق یش ڕایگەیاندووە:" پێویست دەکات هاوڵاتیان لەمشهوهوه هەتا ڕۆژی شەممە خۆیان بەدوربگرن لەگەشتکردن بەڕێگەی وشکانیو دەریایی، ئەوکەسانەشى کێشەی هەستیارییو ڕەبۆیان هەیە ڕێوشوێنی پێویستیی خۆپارێزی بگرنەبەر".
لە ڕاگەیەندراوێکدا:" کەشناسیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو:" لەمشهوهوه شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بەرەو چڕ کە سەرچاوەکەی میسرو وڵاتانی شامە، عێراق دەگرێتەوەو تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوامدەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بەهۆی خۆڵبارینەوە ماوهى بینین کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، لەهەندێک ناوچەی دیاریکراویش باران دەبارێت ، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان لەمشهوهوه هەتا ڕۆژی شەممە خۆیان بەدوربگرن لەگەشتکردن بەڕێگەی وشکانیو دەریایی، ئەوکەسانەشى کێشەی هەستیارییو ڕەبۆیان هەیە ڕێوشوێنی پێویستیی خۆپارێزی بگرنەبەر".