ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دووکەس برینداربوو.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لەنێوان ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە و نیسان پاترۆڵ لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگار، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەو سەرنشینێکی برینداربوون گواسترانەوە بۆنەخۆشخانە".
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"ماتۆڕ سکیلەکە و ئۆتۆمبێلەکە هەردوکیان بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتوون، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".