ڕوانگە - سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت:" خەریکە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لەناو کرێکاراندا دروست دەبێت دژ بەو خەڵکانەی کە لەپەنای حیزب و حکومەتدا دروست بوون و دەیانەوێت دەست ببەن بۆ قوتی کرێکاران و قۆرخی ئەو بابەتانە بکەن کە سەندیکای کرێکاران کاری لەسەردەکات".

عەدنان بەرزنجی بۆ ڕوانگە، وتیشی:"یەکێک لەو نمونانە ئەوەیە، لەسنوری گەرمیان پرۆژەیەکمان هەیە، بەناوی پرۆژەی (بامۆک)ەوە٫ ئەم کۆمپانیایە لە ڕێگەی خەڵکانێکەوە هەوڵدەدات کارەکان بەلاڕێداببات، لەکاتێکدا ئەو پرۆژەیە بۆ کرێکاران و ئەندازیاران تەرخانکراوە، بەڵام ئێمە وەک سەندیکای کرێکاران پشتیوانی کرێکرانین و ئەو ناعەدالەتیانە قبوڵناکەین".

عەدنان بەرزنجی سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ڕونیشیکردەوە:"بەهیواین لانی پەیوەندیدار و لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەم پرسانە بەدەنگ بێن و ئەو ناحەقیانەی بەرامبەر بە کرێکاران دەکرێت قبوڵی نەکەن".