ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد، ڕایدەگەیەنێت:" سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواوادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
فاروق عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد ڕایگەیاد:"چاوەڕێ دەکرێت مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، واتە لە حەفتەی یەکەمی ئایاری ٢٠٢٥، خەرج بکرێت.
فاروق عیسا، ڕونیشیکردەوە:" ئەگەر مووچە ئەمشەو یان سبەی خەرج نەکرێت، بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت".