ڕوانگە - لە ناو شاری کفری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا .
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئێوارەی دوێنێ هەینی لە ڕوداوێکی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (مارسیدس بارهەڵگر ) لە ناو بازاڕی قەزای کفری لە ئافرەتێک دەدات و برینداری دەکات ، بریندارەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا .
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشی کردەوە" سەبارەت بە هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە،