ڕوانگە - هاوکات لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی قەدەغەکردنی چالاکیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، ماوەیەکە هیچ هەواڵێک لە ئەژی ئەمین نییە و گومان دەکرێت پارتی ئەوی دوورخستبێتەوە و ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ناوچەکانی پارتی هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە نابینرێت.

پاش ئەوەی بەپێی بەڵگەنامەیەكی نوسراو، كە واژۆی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لەسەرە و ڕۆژی 24-4-2025 دەرچووە، سەرجەم ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانەی لەسەر خاكی عێراقن چالاكی سیاسی و سەربازی و ئابوری و تەنانەت كۆمەڵایەتیشیان لێ قەدەغەكراوە، سەلام عەبدولخالق وتەبێژی هێزەکانی ئاسایش ڕۆژی پێنجشەممە جەختی کردە سەر ئەوەی کە لە ماوەی دیاریکراودا سێ گرووپی کۆمەڵە دەبێ لە زڕگوێزەوە بۆ سورداش بگوازرێنەوە، بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانە گوشارەکان لە ناوچەی یەکێتییە و پارتی مەیلێکی لەسەر دەرکردنی گرووپە نەیارەکانی ئێران لە ناوچەکەی خۆی نییە.

سەرەڕای هەوڵی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەڵام کەسانێک وەکوو ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری یەکێک لە گرنگترین لەمپەرەکانی بەردەم ئەم ڕێککەوتنە بوونە.

پێشتر ئێران داوای پێشگرتن کە چالاکی هەندێ لە سرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەروەها ئەژی ئەمینی لە پارتی کردبوو و ماوەی دوو حەوتەیە هیچ هەواڵێک لە ئەژی ئەمین نییە.

ئەم بابەتە و نەبوونی هەواڵ لە ئەژی ئەمین، گومانەکانی لەسەر ئەوەی پارتی هاوکات لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی قەدەغەکردنی چالاکیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ئەژی ئەمینی دوورخستێبێتەوە زیاتر کردوە.