ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاڵاتیان و شۆفێران بەتایبەتی و هەروەها دورکەوتنەوە لە ڕووداوی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی ڕێگای کەلار - سلێمانی دەکات.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" سەرجەم شۆفێرانی ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا ڕێگای کەلار دەربەندیخان لە نزیک گوندی ئاوە خێری دەبێت بەیەک ئاراستە، تا گۆندی بان خان ،

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیکردەوە:"
هاتووچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی هاتن بۆ کەلار ، بۆیە پێویستە شۆفێران بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لەڕووداوی نەخوازراو".