ڕوانگە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سستمی ئامێرەکانی دەنگداندا پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەسترێت.
حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو ئامێرەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاردەهێندرێت چەندین سستم لە خۆدەگرێت کە بەزیرەکی دەستکرد کاردەکەن، وەکو ناسینەوەی مۆری پشتی پەڕەی دەنگدانەکەو جیاکردنەوەی دەنگە پوچەڵ و مۆرنەکراو و دورخراوەکان .
ڕونیشیکردۆتەوە:" لەو پەڕەیەی کە دەنگی پێدەرێت جۆرە خاڵێکی ئەمنی بەکارهاتووە جگە لە ئامێری دەنگدانەکە بە هیچ کەسێک ناناسرێتەوە، ئەمەش لەپێناو رێگریکردنە لە ساختەو بەدیهێنانی شەفافییەتە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا".