ڕوانگە - چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا کردەوە.

نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگه‌یندراوێكدا ڕایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی نیشتمانی"، ئاماژەش بەوە دەکات "ئامادەبووان پێداچوونەوەیان بە پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق کرد، لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری، جەختیان لەسەر گرنگی تێکەڵکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان و یەکەمایەتیدان بە بەرژەوەندی باڵای وڵات لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستادا”.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌، " لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکانی حکومەت کرا بۆ لوتکەی عەرەبی داهاتوو، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، ئامادەبووان ستایشی ئەو هەوڵانەیان کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم بۆنە عەرەبییە دیارە، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق و ڕۆڵی سەرەکی لە ژینگەی ناوچەکەیدا".

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە "پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراو، دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە مەرجە دەستوورییەکان، بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردنی ئیرادەی گەل بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەکان" کردەوە.