ڕوانگە - ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆڵبارینێکی چڕ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەتایبەت گەرمیانی گرتۆتەوە و تادێت خۆڵبارینەکە چڕتر دەبێتەوە، ئەمەش بووە بەهۆکارێک بۆ ئەوەی ژمارەیەک لەوکەسانەی کە تەنگە نەفەسن، ڕەوانەی نەخۆشخانەبکرێن.

رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بۆ ڕوانگە راگەیاند:"لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا  ٢٧ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان".

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕونیشیکردەوە:"ئەو کەسانە تەنگە نەفەس بون، لەئێستادا چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".