ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بۆ چۆنییەتی سوودمەندبوون لە قەرز بۆ دانانی سیستەمی سۆلار بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا ۆرکشۆپی تایبەتی بۆ ڕێکدەخرێت
وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە:"دوێنێ لە سلێمانی لیژنەی باڵای تەکنیکی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی (GIZ)، بە دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ دامەزرانی وزەی خۆر ۆرکشۆپێکی تایبەت ڕێکخرا و لە ۆرکشۆپەکەدا، باس لە یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر و چۆنییەتی سودوەرگرتن لەو قەرزەی بانکی ناوەندی کرا، کە بۆ دامەزراندنی وزەی خۆر تەرخانی کردووە."
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی ئاشکراکردووە:"تەنیا لە پارێزگای سلێمانی داواکاری بۆ دانانی دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر پێشکەش کراوە."