ڕوانگە - بڕیارەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تاکسییەوە وایکردووە نرخی تاکسیی مۆدێل کۆن گران ببێت و تاکسی مۆدێل بەرز هەرزان ببێت.

ڕۆژی ٢٠٢٥/٤/٢٨ وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیێندراوێکدا ئەو بڕیارەی بڵاوکردەوە، "بە واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی 2025ی تۆمارکردنی تاکسی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

بەپێی بڕیارەکە ٧٤ جۆر ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و هایبرد و ٨٩ جۆر ئۆتۆمبێلی تەواو بەنزین دەتوانرێ بکرێنە تاکسی.

ئەمەش وایکردووە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەکان زیاتر لە ١٠٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوەو نرخی ئۆتۆمبێلی تاکسیی مۆدێل بەرزیش زیاتر لە ٣٠٠٠ دۆلار داببەزێت.