ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە،"ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٥/٦ بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا ڕێگایی پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ بۆ ٦:٠٠ ئێوارە لەسێ ڕیانی (سید خلیل بۆ بەرزەپردی شێخ محمد تاڵەبانی ڕێگای هاتن و ڕۆیشتن دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا،

هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە:"ڕێگای بەدیل دەکەوێتە سێ ڕیانی ئاوارەکان بۆ ترافیك لایتی ژمارە (٨) نزیک مزگەوتی بوخاری بۆ جوت سایدی ( کەلار _ ڕزگاری )."