ڕوانگە - وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٨ی ئايار ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ٤ى ٢٠٢٥ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیشیکردۆتەوە:" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی ئايار ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٤) دابەشدەکرێت."
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە:" لەئێستاداسەرووی(٥٦.٠٠٠) پەنجا وشەش هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن .