ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران بەتایبەتی و ڕێگریکردن لە ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، ڕێگای نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان، کاری تێدا دەکرێت، لەگوندی (ئاوەخێری) هەتاکو ڕێگای (ناحیەی شێخ تەویل) ڕێگاکە دەبێتە یەک ئاراستە، واتە هاتووجۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی هاتن بۆ کەلار."

وتەبێژی هاتوچۆی کەلار وتیشی:" پێویستە شۆفێران  بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن تاکو بەدووربن لەڕووداوی نەخوازراو."