ڕوانگە - لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو چالاکیدا لە جەوەڵ بۆر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەناوبرد و دواتر لەئۆپراسیۆنێکدا پێنج

تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.

لە چالاکی یەکەمدا: لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی مۆڵگەکانی داعشیان لەناوبرد.
ڕۆژی ٢٠٢٥/٤/٢٩ لە سنووری پارێزگای کەرکوک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری کێوماڵ کرد و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور کرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا.

لەچالاکی دووەمدا:لەڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٣٠  تا  ٢٠٢٥/٥/٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان پێنج تیرۆریستی ئەندامی چالاکی تیرۆریستانی داعش کە بەمەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە سنووری ناوچەکانی( کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی )دەستگیربکەن، تیرۆریستان بە ماددەکانی ( ٤،٢ )ی تیرۆر داواکراوبوون.