ڕوانگە - لە کۆبونەوەی دوێنێ سێ شەممە ٦ ی ئایاری ٢٠٢٥ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران و شیلان دۆسکی و تیمی یاوەریان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج کرا.
لەو کۆبونەوەیەدا کە دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج کرا کەماوەی چەند مانگێکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت.
لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم نەخشەڕێگاکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستنەی باج بەشێوەی سەردەمیانە خرایەڕوو کە بەجێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە دەتوانرێت خزمەتی زیاتر بەهاونیشتیمانیان بکرێت.