ڕوانگە - بەمەبەستی سودمەندبن بونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پێدانی زەوی شارەوانیەکانی گەرمیان نوسراوێکی تایبەت ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێم دەکات و لە بەرامبەردا وەزارەت داواکەی شارەوانیەکانی گەرمیان ڕەتدەکاتەوە بەبیانوی ئەوەی کە ئەو فەرمانبەرانە، فەرمانبەری هەمیشەی نین.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ روانگە ڕایگەیاند:" بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش بێبەش نەبن لە وەرگرتنی زەوی قسەی زۆرمان لەگەڵ وەزارەتی شارەواندا کردووە، بەڵام ئەوان داواکەی ئێمەیان ڕەتکردۆتەوە بەهۆی ئەوەی ئەوانە فەرمانبەری هەمیشەی نین."
وتیشى:" وەزارەتی شارەوانی پێیان راگه‌یاندوین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى ده‌ركردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكرێن به هه‌میشه‌یى، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كه و بون به هه‌میشه‌یی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌و كات ده‌توانن زه‌وییان بۆ ته‌رخان بكرێت."
سەرۆکی شارەوانی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"سه‌ربارى ئه‌وه‌ش داوامان كردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له پێنج ساڵ زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه ده‌كرێت سودمه‌ند بن، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئەو داوایەشی ڕەتکردە و پێى راگه‌یاندین تاوه‌كو نه‌بن به هه‌میشه‌یی ئه‌وا ناتوانن سودمه‌ندبن."