ڕوانگە - چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی بەرزبونی پلەکانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، پێدانی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە کەمبکات.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە،" لەدوای ١٥ ی ئەم مانگەوە بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمدەبێتەوە ".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەوەیشی ئاشکرا کردووە،" لە ئێستادا ڕۆژانە ١٨ بۆ ١٩ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدەن ".