ڕوانگە - ئەگەرچی وابڕیاربوو لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دواهەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام تائێستا ئەو کۆنگرەیە ئەنجام نەدراوە و سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت:" ئێمە هەمو کات ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە و گرفت لای ئێمەوە نییە.

 مامۆستا ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" گرفتەکە لەسەروی ئێمەوەیە و ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان پێڕانەگەیاندوین.
 
مامۆستا ئازاد حەسەن وتیشی:" لەگەرمیان هیچ گرفتێک نییە، من و ئەو مامۆستایانەی دیکەی گەرمیان کە پۆستیان هەیە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش گرفتمان نییە، ئەوەی هەیە لەسەروی ئێمەوەیە".
 
نزیکەی ١٤ ساڵ بەسەر کۆتا هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا تێپەڕیوە و تائێستا کۆنگرەیان نەبەستوە ئەمە لەکاتێکدا، بڕیاربو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کۆنگرەکە گرێبدرێت، بەڵام دواخرا بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ و لەو کاتەشدا هەر ئەنجام نەدرا.