حکومەتی بەریتانیا ئەگەری گەڕانەوەی ڕێکخراوی قاعیدەی بە دوور نەزانیوە.

لە ڕاگەێندراوێکی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە کە ئەفغانستان بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەڕوات و ئەوەش کەشێکی لەبارە بۆ گەڕانەوە و بەهێزبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە قاعیدە بۆ ئەفغانستان دەگەڕێتەوە، لەو دۆخەشدا ئێمە بە هێزی سەربازییەوە دەگەڕێینەوە ئەو وڵاتە و سەرجەم بژاردەکانیش لە بەردەستن./.