ڕوانگە - کەشناسی هەرێم کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە  ئاسمان هەور و نیمچە هەو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

کەشناسی هەرێم کەشی پیشبینی کراوی ئەمڕۆ هەێنی 9ی ئایاری بڵاوکردەوە و بەو پییە ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەو دەبێت و پلەکانی گەرما  بە نزیکی 2 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی پێنجشەممە.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور".

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی