ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی هێڵی نێوان کەلار ــ دەربەندیخان دەکات.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا ڕێگای کەلار دەربەندیخان لە نزیک گوندی ئاوە خێری دەبێت بەیەک ئاراستە، تا گۆندی بانیخان،

وتیشی:" هاتووچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی ڕۆشتن بۆ سلیمانی، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان و شۆفێران بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لەڕووداوی نەخوازراو".