ڕوانگە - سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ئازادکردنی هاوڵاتییەکی ئەمەریکی بەناوی عیدان ئەلکسەندەرە کە لە لایەن هێزەکانی حەماسەوە بەبارمتەگیرابوو ڕایگەیاند:"سوپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەم کە یارمەتیدەربون بۆ ئازادکردنی عیدان".

دۆناڵد ترەمپ، ڕونیکردەوە:" شەڕی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە شەڕێکی دڕندایە و بەهیوام  ئازادکردنی عیدان ئەلکسەندەر كه‌ بارمتەیه‌كى ئیسرائیلی-ئەمریکییه‌، یەکەم هەنگاوی کۆتاییهێنان بێت بەشەڕەکە.

ترەمپ ئاماژەی ئەوەیشی خستەڕوو:" ئەمە ئاماژەیەکی نیازپاکی بوو بەرامبەر ئەمریکاو هەوڵی نێوەندگیرەکان، (قەتەرو میسر) بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان بۆ ناو بنەماڵەکانیان.