ڕوانگە - وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند" یاسای بودجه‌ی گشتی ژماره (١٣) بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) جێبه‌جێكراوه، كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەو بودجه سێ ساڵییه‌دا هەن، ٩٢١ هه‌زار و ٦٦٥ پله بووه.
ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕونیکردەوە:" ٣٩٦ هه‌زار و ٥٢١ گرێبه‌ست له وانه‌بێژ و ئیداری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌میشه‌یی كراون، بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٩١٠ فه‌رمانبه‌ری سزادراوی سیاسی بۆ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی سه‌ربه حکومەت.
ووتیشی:" ٧٤ هه‌زار و ٧٢٨ پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ تەرخانکراوە".
تەیف سامی باسی لەوەشکرد:" به پشتبه‌ستن به مادده‌ی ٦٦ لە یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره ١٣ بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و لەسەر بنەمای رێژه‌ی دانیشتووان، ١٥٠ هه‌زار پله‌ی وەزیفی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابەشکراوە و كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەم بودجە سێ ساڵییەدا تەرخانکراون، ١٠٤ هه‌زار و ٨٦١ پله‌ی وەزیفیی بوون".