ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:" پێدەچێت بەشێک لە هێزەچەکدارەکانی پەکەکە ئەوانەی کە پەیوەندییان هەیە بە ئەمەریکا و ئیسرائیل و هەندێکی وڵاتی عەرەبی دیکەوە چەک دانەنێن و قەندیل چۆڵ نەکەن.'
کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند:" بەرگریکردنی چەندین ساڵەی پەکەکە لە قەندیل شتێکی زۆرباش بوو، بارودۆخێک کە ئێستا لە تورکیا هاتۆتە ئاراوە و گۆڕانکاریەکان خێران و پێموایە ئەم هەنگاوەی پەکەکە کارێکی باش نییە، لەبەرئەوەی جەبهەیەکی دیکە ئیسرائیلی ئەمەریکی ئەوروپی هەیە و وە هەندێک وڵاتی دیکەی عەرەبیش بەپێی ئەوەی کە ئێمە زانیاریمان هەیە و دەیانەوێت ئەو دەسەڵاتەی ئەردۆگان بگۆڕێت".
وتیشی:" یەکێک لەو کارەکتەرانەی کە ئێستا ڕۆڵ دەگێڕێت بۆ گۆڕانکاری کردن لە دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان لە تورکیا ئەویش تاقمی فەتحوڵا گولەنن، بۆئەوەش لۆبییەکی باشیان کردووە، بەڵام بەداخەوە پەکەکە ئەو ڕێسەی چەندین ساڵە کورد دەیڕێسێ کردیەوە بە خوری و کۆتایی پێهات، بەڵام گومان دەکەم باڵێکی پەکەکە پەیوەندی نێودەوڵەتییان بەهێزبێت و خوێندنەوەی باشیان هەبێت بۆ بابەتەکان و خۆڕاگربن و چەک دانەنێن، بەڵام پێ دەچێت ناوی پەکەکە، کە ئۆجەلان سەرپەرشتیان دەکات بێزاربوون و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە هەمانە هەندێک ئیمتیازات بە بەرپرسە باڵاکان دەدرێت ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە ناو تورکیا".
کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان، ئاشکرایشیکرد:" گوماندەکەم باڵێکی سەربازی کە پەیوەندییان هەیە بە ئەمەریکا و ئیسرائیل و هەندێکی وڵاتی عەرەبی دیکەوە چەک دانەنێن و قەندیل چۆڵ نەکەن".