ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگەڕایگەیاند:"
ئەمشەو لەگەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( لانۆ سرود سەعدون ) هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو
بەوتەی باوکی منداڵەکەی لەکۆڵان یاری کردوەو ئاگادارکراوەتەوە کەمنداڵەکەی فیشەکی بەرکەوتوە."
وتیشی:"دەست بەجی پۆلیس و تیمی کامیرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چونە شوینی ڕوداوەکە دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون دەرکەوت منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی کەکارمەندی هێزەئەمنێکانە دەهێنێتە کۆڵان و فیشەک بەناوبراوەوە دەنێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەگیان لەدەستدا".
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"
لەئێستادا منداڵەکە و باوکی منداڵەکە کەتاوانەکەی ئەنجامداوە دەستگیرکراون و
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ( 405 ) بەندکراون لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".