ڕوانگە ـ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"، ئەمڕۆ سێشەممە (13ی ئایاری 2025) بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لەئێستاوە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خەریکی دروستکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە بۆ مانگی چوار و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی لیستەکە رابگەیەنرێت.
هەرێمی کوردستان رۆژی 17ی ئادار بڕی 48 ملیار دیناری وەکو داهاتی نێوخۆ، بە شێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام بەغدا دەڵێت ئەو پارەیە کەمە و دەبێت هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر رادەست بکات.