ڕوانگە - نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەسنوری ناحییەی مەیدان کرێکارێک کە دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلارە لەکاتی کارکردندا کەکاری کرێکاری کردوە باری تەندروستی تێک چوەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" کرێکارێکە ناوی (ئازاد حسن محمد)ەو لەدایکبووی ساڵی (1972)ەو دانیستووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلارە.
وتیشی:" لەکاتی کارکردندا کەکاری کرێکاری کردوە باری تەندروستی تێکچوەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیکردەوە:"لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە،