ڕوانگە - بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە بوە بەجێی  سەرنجی وڵاتانی دونیا و لەنێویشیاندا ئەمەریکا بە گرنگەوە لەو بڕیارە دەڕوانێت و پێیان وایە بڕیارەکە دەبێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا."

تۆمی پیگیت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، "چەکدانانی پەکەکە "سەرکەوتنێکە بۆ شارستانییەت. ئومێدی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەوەیە ئەم راگەیاندنە ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا."

رۆژی دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو. پەکەکە رایگەیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری خۆهەڵوشاندنەوە و دەستبەردابوونیان لە خەباتی چەکداری داوە.