ڕوانگە - بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەندگەنجێک لە گوندی سپیسەری سەربەناحێی خان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گەنجێک کوژرا و وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش ڕایگەیاند، "پۆلیسی ناحییەی خان چونەتەشوینی ڕوداوەکە لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە."
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، "درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگوندی سپیسەر سەربەناحییەی خان شەڕلەنێوان چەن گەنجێک دروست بوە یەکێکیان تەقەی کردوە لەئەنجامدا کەسێک بەناوی (شوان سەرتیب لتیف) لەدایکبووی 1993 گیانی لەدەستداوەو کەسێکی دیکەش برینداربووە."
وتیشی، "لەئێستدا تۆمەتبار دەستگیرکراوەو تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، "پۆلیسی ناحییەی خان چونەتەشوینی ڕوداوەکە لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە".