ڕوانگە - نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی ناتوانێت لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکات و چەند رۆژێک دوادەکەوێت.
کارۆخ عەبدوڵا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی لەسەر ماف و شایستەی مامۆستایانی گرێبەست کرد، بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گێربەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام پێیان راگەیاندین ناتوانن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکەن.
باسی لهوهش كرد، هەرچەندە نووسراوی رەسمی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە واژووی ئومێد سەباحی لەسەرە بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بەڵام وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین بەهۆی خراپ کۆکردنەوەی داهات نەیانتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکەوێتە دوای دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بە رۆژێک یان دووان.
کۆی بڕی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست 18 ملیار دینارە و مانگانە لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.