ڕوانگە - لەمینەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاشکاوانە دژیایەتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت:"عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بەئیسرائیلدا بنێت".
وتیشی، "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بەئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات".
سودانی باسی لەوەشکرد:"جەخت لەپابەندبونی وڵاتەکەم بەهەڵوێستی نەگۆڕی عەرەبی سەبارەت بەپرسی فەڵەستین دهكهمهوه، پابەندبونی وڵاتەکەم بەپرەنسیپە نیشتیمانییەکان دوپاتدهكهمهوه، بونی هەر پەیوەندییو دانپێدانانێكیش بەقەوارەی ئیسرائیلدا، تاوانە".