ڕوانگە - هونەرمەندی گەورەی کورد  محەممەد عەباس بارام کە بە گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش" ناوبانگی پەیداکردبوو، لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوردن کۆچی دواییکرد.

 
بەرەبانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ناوبراو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوردن بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
 
محەممەد عەباس بارام، ساڵی 1952 لە شاری كەركووك لە گەڕەكی مەلا عەبدوڵڵا لەدایكبووە، لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو بە گۆرانیی 'كیژۆڵەی سوورە گوڵ' دەستی بە کاری هونەری، دواتر بە گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش" و "توڕە مەبە لێم زیز" زیاتر ناوی دەرکردووە.