ڕوانگە - هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامییان هەیە و پارێزگاری سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت:" دەبێت و ئەو ساردی و بەستەڵەکو بیانوانەی کەهەن وەڵام بدرێنەوە و چارەسەربکرێن."

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاریی سلێمانی ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لە هەوڵی بەردەوامداین بۆئەوەی ئەو گەارۆیانەی کە لەلایەن تورکیاوە خراوەتەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێن."

وتیشی:" بەڵام تائێستا نەگەیشتوین بە ڕێککەوتنێک، بەڵام گفتوگان هەر بەردەوامییان دەبێت".

دکتۆر هەڤاڵ ڕونیشیکردەوە:" دەبێت و ئەو ساردی و بەستەڵەکو بیانوانەی کەهەن وەڵام بدرێنەوە و چارەسەربکرێن."