ڕوانگە - مەسعود بارزانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وایانلێکردووە، وا دەزانرێت خەبات و تێکۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەموو ساڵە، ئەو هەموو سەرکردە و شەهیدە بۆ داواکردنی مووچە بووە."
مەسعود بارزانی باسی لەوەشکرد، ئەگەر خەبات بۆ مووچە بووبێت، "دەوڵەتانی پێشووتر دەستیان ماچ دەکردین."
بارزانی ڕونیشیکردەوە:"هۆکاری مامەڵەی بەغدا بەو جۆرە لەگەڵ مووچەخۆران بەرێنمایی لایەنی نێوخۆیی بووە."