ڕوانگە - لەناوشاری کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی کارەبادا کێشا بەهۆیەوەیە چوار برینداری لێکەوتەوە

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند،"نیوەڕۆی (پێنج شەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن لە جوتسایدی شەهید کەمال بێویانی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەناوەندی شەقامەکەدا بەهۆیەوە  لێخوڕ و سێ سەرنشینی برینداربوون گواسترانەوە بۆنەخۆشخانە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،"تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.