ڕوانگە - بەمەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا، پێنجشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی تورکیاو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی کۆبوەوە.
سەردانەکەی زێلێنسکی لەکاتێکدایە کە لەئەستەنبوڵ دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا دەستیپێکردەوە.
ڕۆژی ١١ی ئایار، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا پێشنیازی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئۆکرانیا بەبێ مەرجی پێشوەختە لە 15ی ئایار لەئەستەنبوڵ کردو داوای لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، میوانداريی خولی نوێ بکات.
لای خۆیەوە ئەردۆغان ئامادەیی تورکیای دووپاتکردەوە بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بەئاشتییەکی دادپەروەرو بەردەوام، هاوکات حکومەتی ئۆکرانیایش پێشوازی لەو هەنگاوە کرد. ئێستا سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کۆبوونەوانە بوە کە ئەستەنبوڵ میوانداريی دەکات.