ڕوانگە - کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات سبەینێ کەشوهەوا ساماڵ دەبێ لە زۆربەى کاتەکاندا، هەندێک کات دەگۆڕێ بۆ پەڵەهەور، پلەکانى گەرماش حەوت پلە بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
کەشناسیى دەشڵێ، سبەینێ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێ بە 39 پلەى سیلیزى و نزمترین پلەش لە حاجى ئۆمەران دەبێ بە 21 پلە.
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا و پلەکانى گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.