ڕوانگە - ئیمارات دوا وێستگە بوو و دۆناڵد ترەمپ، كۆتایی بە گەشتەكەی هێنا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕایەوە ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆتایی گەشتەکەی و گەڕانەوە بۆ وڵات، وتی: لە چەند هەفتەی داهاتوودا، جیهان زۆر باشتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: چارەسەری دۆخی غەززە و برسییەتی خەڵكەكەی دەکەین، بیر لە غەززە دەکەینەوە و خۆمان کارەکە جێبەجێ دەکەین.

وتیشی: بەردەوامیدان بە کوشتن لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا جێی شەرمەزارییە، پێویستە ئەو جەنگە کۆتایی بێت.

ئاماژەی بەوەش دا: کرانەوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ سووریا دروستبووە و ئومێدێکیش هەیە لەگەڵ ئێران ڕێکبکەون لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمی.