ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دووکەس برینداربوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ئەم شەو لەسەر ڕێگای کەلار ڕزگاری لە تەنیشت پردی (شێخ محمد تاڵەبانی) ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری میتسبۆشی لانسەر پێکیاندادا بەهۆیەوە دووکەس برینداربوون لەسەر ماتۆڕەکەبوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران."
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکرد بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە".