ڕوانگە - بەهۆی بڵاوبونەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەلایەن بەڕێوەبەری پێشوتری FBI یەوە، وەزیری ناوخۆی ئەمریکاو ئەندامانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نیگەرانن و ، بهو هۆیهشهوه دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسەدا.
کریستی نۆیم وەزیری ناوخۆی ئەمریکا ئاشكرایكردوه، پۆلیسی فیدراڵی وڵاتەکەی بەهۆی پۆستێک لەتۆری کۆمەڵایەتیی ئنیستاگرامەوە، جەیمس کۆمی بەڕێوەبەری پێشوتری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI بەبیانوی هەڕەشەکردن لەدۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لەپۆستەکەی جەیمس کۆمی کە لەئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە، کۆدی “86 47” دەردەکەوێت، بەگوێرەی لێکدانەوەکانی وەزیری ناوخۆی ئەمریکاو ئەندامانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ژمارەی 86 لەکۆدی FBI ئەمریکادا وەکو هێمای تیرۆرکردن بەکاردێت کە ئاماژەیە بۆ ڕوبەڕی گۆڕی ئەوکەسەی کە تیرۆردەکرێت، هاوکات 47یش هێمایە بۆ 47مین سەرۆکی ئەمریکا کە دۆناڵد ترەمپە.
جەمس کۆمی پۆستەکەی لە ئینستاگرام ڕەشکردەوەو وتی:"نەمزانی ژمارەی 86 ئاماژەیە بۆ تیرۆرکردن".
کاش پێتاڵ بەڕێوەبهری ئێستای FBI لەوبارەیەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی:"ئاگاداری ئەو پۆستەی ئێنیستیگرامی بەڕێوەبەری پێشوتری FBIین کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کراوە، بابەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەبارەیەوە دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش FBI ئامادەی هەموو پشتیوانییەکە".
جەیمس کۆمی لەساڵی 2013 تاوەکو 2017 بەڕێوەبەری FBI بوو، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتی، لەکارەکەی دورخستەوە، دورخستنەوەی جەیمس کۆمی لەکاتێکدابوو، FBI لێکۆڵینەوەی لەپەیوەندییەکی گوماناویی نێوان بەرپرسانی ڕوسیاو هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لەساڵی 2016 دەکرد